دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕێگەی گۆمەسپان- سماقوڵی لەلایەن مەسرور بارزانییەوە دەكرێتەوە

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێگای گۆمەسپان - سماقووڵی لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە دەکرێتەوە کە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دەستبەر دەکات. 

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا رێگەی دووسایدی گۆمەسپان – سماقووڵی دەکرێتەوە.

پڕۆژەکە رێگەیەکی سەرەکیی نێوان هەولێر و سلێمانییە. هاوکات بەهۆی بەنداوی گۆمەسپانەوە بۆ هاتووچۆی گەشتیارانیش بەکاردەهێندرێت.

ئەو دووسایدە بە دەوری بەنداوی گۆمەسپاندا دروستکراوە، پار لە 15ی مانگی 10دا بەردی بناخەی دانرابوو.

 ئەم جووتسایدە ڕێگایەکی ستراتیژی و گرنگە، کاریگەری زۆری دەبێت بۆ:

- ئاسانکاری لە هاتووچۆی هاونیشتمانیانی سنوورەکە.
- هاتووچۆی نێوان پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین.
- سوودی زۆری دەبێت لە ئاسانکاری جموجۆڵی بازرگانی.
- کاریگەری زۆری دەبێت لە هاتنی گەشتیاران بۆ ئەو سنوورە، چونکە جگە لە بوونی هەردوو بەنداوی سماقوڵی و گۆمەسپان، ناوچەکە سرووشتێکی جوانی هەیە.

دوو سایدەکە 22 کیلۆمەترە، هەشت کیلۆمەتر ڕێگا لاوەکی و پێچی لەگەڵە و کۆی گشتیی درێژی جووتسایدەکە دەبێتە 30 كیلۆمەتر، شەش ژێرپرد و سێ بەرزە پردیشی لەخۆگرتووە و بڕگەکانی دیکەی وەک هێڵکاری و دانانی هێماکانی هاتووچۆ و پەرژینی ئاسنینی لەخۆگرتووە.

پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای هێمن گرووپەوە بە بودجەی زیاتر لە 210 ملیار دینار جێبەجێکراوە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP