دواین هەواڵ

جیهان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

سعودییە و ئیسرائیل زۆر نزیکن لە ڕێککەوتن

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ گۆڤاری تایم کە ڕۆژی پێنجشەممە بڵاوکرایەوە، وتی: "پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و سعودیە تا کۆتایی ئەمساڵ ئاسایی دەبنەوە. پێم وایە زۆر نزیکین و سعودییە بڕیارە پێشەنگ بێت. ئەوان کێشەی غەززە و ئێرانیان هەبوو، ئێستا ئەو دوو کێشەیان نەماوە."

ترەمپ لە وەڵامی ئەوەی ئایا سعودیە تا کۆتایی ساڵ دەچێتە پاڵ ڕێککەوتنی ئیبراهیم، وتی: "بەڵێ، پێم وایە وا دەبێت."  وتیشی کە نیازی هەیە لە داهاتوودا سەردانی کەرتی غەززە بکات.

دۆناڵد ترەمپ لە بەشێکی ئەم چاوپێکەوتنەدا بە ئاماژەدان بەوەی کە "مەحمود عەباس بە ڕێبەری فەلەستینییەکان نازانێت"، وتی: "فەلەستینییەکان لە ئێستادا ڕێبەریان نییە و تەنانەت نایانەوێت ڕێبەریان هەبێت، چونکە هەرکەس ببێتە ڕێبەر، دەکوژرێت. ئەم پێگەیە سەرنجڕاکێش نییە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP