هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت: نایەوێت دیدارەکەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین هاوتا روسیەکەی، کۆبونەوەیەکی بەفیڕۆدەرو بێ ئەنجام بێت.
لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان لە كۆشكی سپی، ترەمپ رایگەیاند: هیچ بڕیارێکی سەبارەت بە کۆبونەوەکە نەداوە، کە دەیویست بەم زووانە لەگەڵ پوتین لە بودابێست ئەنجامی بدات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، نامەوێت کات بەفیڕۆ بدەم، بۆیە بزانم چی روودەدات.
ترەمپ وتوشیەتی: هێشتا دەرفەتێک بۆ ئاگربەست لە نێوان روسیاو ئۆکرانیا دەبینم.
هاوكات ماڵپەری "ئاکسیۆس" لە زاری بە بەرپرسانی ئەمەریکا بڵاویکردووەتەوە: کۆشکی سپی کارەکانی لەسەر دووەمین لوتکەی نێوان ترەمپ و پوتین راگرتووە.
بەرپرسێکی کۆشکی سپی بە ماڵپەڕەکەی راگەیاندووە: هیچ پلانێک نییە سەرۆک ترەمپ لە داهاتویەکی نزیکدا لەگەڵ سەرۆک پوتین کۆببێتەوە.
ئەو بەرپرسە رونیشیکردووەتەوە، مارکۆ روبیۆ، وەزیری بەرگری ئەمریکا و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا پەیوەندییەکی بەرهەمداریان ئەنجامداوە، بۆیە پێویست بە کۆبونەوەیەکی راستەوخۆی نێوان هەردوو وەزیر ناکات.
پێشتریش دیپلۆماتکارەكان رایانگەیاندبوو، رەتکردنەوەی مۆسکۆ بۆ داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە ئۆکرانیا وادەكات کۆبونەوەی لوتکەی نێوان ترەمپ و پوتین بێ ئەنجام بێت.