هەرێم نیوز
دەزگا میدیایە عێراقیەکان بڵاویان كرده‌وه، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران به سه‌ردانێكی ڕانه‌گه‌یه‌نراو گه‌یشتووه‌ته به‌غدا و بڕیار وایه له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان كۆببێته‌وه.
رۆژی سێشه‌ممه، ، سه‌رچاوه‌كان له به‌غدا بڵاویان كرده‌وه، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران كه‌مێك پێش ئێستا به سه‌ردانێكی ڕانه‌گه‌یه‌نراو گه‌یشتووه‌ته به‌غدا و بڕیار وایه له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان كۆببێته‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه، تۆمی پیگۆت، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی به‌وه كرد، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن قسەیان کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتبوو و ڕوبیۆ و سوودانی باسیان لە هەوڵەکانیان بۆ تەواوکردنی ڕێککەوتنی بازرگانیی نێوانیان کردووەتەوە. هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە بۆنەی هەناردەکردنەوەی نەوت (نه‌وتی هەرێمی کوردستان)، لە بەندەری جەیهان پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، کە بەگوێرەی ڕاگەیەندراوکە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم سوود بە ئابووریی عێراق، تورکیا و ئەمەریکا دەگەیەنێت.
لە ڕاگەیەندراوکەدا هاتبوو: "لە پەیوەندییە تەلەفۆنەکەدا، مارکۆ ڕوبیۆ جەختی لە گرنگیی دەستبەجێی چەککردنی ئەو گرووپە چەکدارانە کردەوە، کە بوونەتە هۆی لاوازکردنی سەروەریی عێراق، هەڕەشە بۆ سەر ژیان و بازرگانی ئەمەریکی و عێراقییەکان، تاڵان‌کردنی سەرچاوە داراییەکان.