هەرێم نیوز
میدیای نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی بانگه‌وازیی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری په‌كه‌كه و بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12ه‌مینی په‌كه‌كه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان هه‌نگاوێكی دیكه‌ی مێژویی ده‌نێن.
ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیوز بڵاویكرده‌وه، بڕیار وایه سبه‌ینێ گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا هه‌نگاوێكی دیكه‌ی مێژویی بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك بنێن.
له‌و باره‌یه‌وه گه‌ریلاكان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاگه‌یاندراوێك بۆ ڕایگشتیی بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
ڕۆژی 27ی 2ی 2025 عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، بانگه‌وازێكی مێژویی به ناونیشانی "بانگه‌وازی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك" كرد، پاشان له چوارچێوه‌ی ئه‌و بانگه‌وازییه‌دا، په‌كه‌كه له 5-7ی 5 كۆنگره‌ی 12ه‌مینی خۆی ئه‌نجامدا و چه‌ندین بڕیاری گرنگی بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی پراكتیزه كرد.
له رۆژی 11ی 7ی ئه‌مساڵ، گروپێكی 30 كه‌سی گه‌ریلا به پێشه‌نگایه‌تی به‌سێ هۆزات، وه‌ك نیشاندانی نیازپاكییه‌ك بۆ پرۆسه‌ی ئاشتیی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك له مه‌راسێمێكی سیمبولیكدا له ئه‌شكه‌وتی جاسه‌نه‌ی سنوری سلێمانی، چه‌كه‌كانیان سوتاند.