هەرێم نیوز
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی ٢٧٥ کە لە ھەولێر سازکرا و ھەڤاڵانی سنووری مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک. گەرمیانی پارتی، تێیدا ئامادەبوون.
له كهرنهڤاڵهكهدا مهسرور بارزانی وتارێكی پێشكهش كرد و ڕایگهیاند: "خەڵكی كەركووك پێویستە راستییەكان بزانێت، پێویستە بزانن ئەوەی لە مێژوودا خۆی كردووەتە قوربانی، پارتی بووە و رۆڵەكانی پارتی بووە و كەسوكاری ئێوە بوون، خەڵكی كەركووك دەبێ هۆشیار بێتەوە و ئاگادار بێت كە ئەوانەی یارییان بە چارەنووسی خەڵكی كەركووك كردووە و لەسەر بەرژەوەندییەكانی ئێوە بۆ دەستكەوتەكانی شەخسی خۆیان و حزبەكانیان رێككەوتنیان كردووە، زۆر جیاواز و دیارن و ئەو مەجالەی هەیانبووە تاكوو ئێستا نەیانتوانیوە خزمەتی خەڵكی كەركووك بكەن، ئەمجارە داوای ئێمە لە خەڵكی كەركووك ئەوەیە، رێگە بە پارتی بدەن بێین خزمەتی ئێوە بكەین."
ەشێک لەو پەیامەی کە مەسروور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی رایگەیاند:
*بە بەرگی یاساییەوە ستەم لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان کراوە، بەڵام ستەم هەر ستەمە و لە کەس قبووڵکراو نییە و شەڕی ئێمە لە پەرلەمانی عێراق بۆ چەسپاندنی دەستوور دەبێت.
* کەرکووک خاکێک نییە بتوانین وازی لێبهێنین و هەر دەبێت کەرکووک بگەڕێنینەوە باوەشی خاکی کوردستان.
* خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان دیارە کە هەمیشە قوربانی بۆ کەرکووک داوە، ئەوانەش دیارن کە ڕێککەوتنیان کردووە بۆ دەستکەوتی شەخسی خۆیان و یارکردن بە چارەنووسی کەرکووک، بۆیە ڕێگە بە پارتی بدەن خزمەتتان بکات.
* جگە لە پارتی و بەبێ پارتی هیچ لایەنێک نییە دەستکەوتی هەبێت، ئەوەی کارێکیشی کردبێت بە هاوبەشی بووە لەگەڵ پارتی.
* بەربەست دروستکردن بۆ جێبەجێکردنی کار و پڕۆژەکانی حکومەت و بەربەست دروستکردن بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستکەوت نییە تا شانازی پێوەبکرێت، شانازی ئەوەیە دڵسۆزی خەڵکی خۆتان بن.
* هاووڵاتییانی کەرکووک ڕێگە بە پارتی بدەن خزمەتتان بکات، چۆن کارەبای پڕۆژەی ڕووناکیمان بۆ هاووڵاتییانی کوردستان دابین کردووە و خزمەتگوزاری و ئاسایش و سەقامگیریمان جێگرکردووە، ئەوەش بۆ کەرکووک دەکەین و ئەو شارە دەکەینە نموونەی پێکەوەژیان.
* ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان دەبێت بەگەڕێنەوە باوەشی نیشتمان، نابێت هیچ بستێکی ئەم خاکە لەژێر دەستی داگیرکەر بێت.
*ئێمە تەنیا بەرگری لە مافی کورد ناکەین بەڵکو بەرگریی لە مافی هەموو پێکهاتەکانی دیکەش دەکەین، بۆ ئەوەی ڕێڕەوی حکومڕانی ڕاست بکرێتەوە خزمەتی هەموولایەک بکرێت.
* شارەکانی عێراق و هاووڵاتییانیان لە سەخترین دۆخی ژیاندان، ئەمەش بەهۆی ئەو جیاوازییە کە لە نێوان هاووڵاتییان دروستکراوە، چونکە ئەو هەموو داهات و سەرمایەی هەیە ناخرێتە خزمەت خەڵکییەوە.
* ئێمە دەستوورێکمان نووسی و دەنگمان لەسەریدا بۆ ئەوەی مافی هەموو پێکهاتەکانی تێدا دەستەبەر بکرێت، بەڵام تا ئێستا ماددە دەستوورییەکان پێشیل دەکرێن و جێبەجێ ناکرێن.
*چیتر ڕێگە نادەین عێراق بەرەو دیکتاتۆرییەت و بەرەو مەرکەزییەت بۆ دواوە بگەڕێتەوە.