دواین هەواڵ

وەرزش‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

لاپۆرتا: هەوڵ دەدەین بچین و لە بێرنابیۆ جارێکی دیكە بیبەینەوە

هەرێم نیوز 

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، کەشوهەوای "کلاسیکۆ"ی بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید گەرمتر کرد، بە لێدوانەکانی لەسەر هەوڵەکانی یانە شاهانەییەکە بۆ کاریگەری خستنەسەر ناوبژیوانان لەرێگەی کەناڵی فەرمییەوە.

بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، یانەی بەرشەلۆنە دەبێتە میوانی ڕکابەرە دێرینەکەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ"، لە لوتکەی یارییەکانی هەفتەی دەیەمی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا.

لاپۆرتا وتی: ڕیاڵ مەدرید هەمیشە کەشوهەوایەکی نالەبار لە دەوری ناوبژیوان دروست دەکات. لە ڕێگەی کارەکانی تەلەفزیۆنەکەیانەوە، كە گرتەی هەڵەكانی ناوبژیوانان ئامادە دەکەن، ئەمە ستراتیژێکە بۆ بردنەوە کە نابێت هەبێت.

سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە وتیشی: ناتوانن بڵێن ناوبژیوانان لە دژی ئەوان بڕیار دەدەن یان ئەوان لە بەرشەلۆنە نزیکترن، ئێمە ڕۆڵی قوربانی ناگێڕین، هەوڵ دەدەین بچین و لە بێرنابیۆ جارێکی دیكە بیبەینەوە.

کەشوهەوایەکی پڕ لە گرژی باڵی بەسەر یاری کلاسیکۆدا کێشاوە، پەیوەندییەکانی نێوان خوان لاپۆرتا و فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید لە چەند مانگێک لەمەوبەرەوە پچڕاون، هەستێکی تۆڵەسەندنەوەش لەنێوان هاندەرانی ڕیاڵ مەدریددا باڵادەستە دوای ئەوەی تیپەکەیان لە وەرزی ڕابردوودا 4 یاری کلاسیکۆ لە کۆی 4 یاری دۆڕاند.

لە ئێستا یانەی ڕیاڵ مەدرید بە 24 خاڵ لە پێشەنگی خولی لالیگادایە، بە جیاوازی دوو خاڵ لە پێش بەرشەلۆنەی پاڵەوانی و رزی رابردوەوەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP