دواین هەواڵ

ئابوری‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی: مووچەی مانگی ٨ی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجکرا

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە پارەی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ یەکشەممە، بڕی 945 ملیار و 817 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لیستی مووچە بڵاوبکاتەوە و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە تەواوی مووچەخۆران مووچەی مانگی هەشت وەربگرن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP