دواین هەواڵ

ئابوری‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

خشتەی موچەی مانگی هه‌شتی فەرمانبەران بڵاوكرایه‌وه‌

هەرێم نیوز 

وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕایگه‌یاند، سبه‌ی دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی هه‌شت ده‌كرێت و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ دێت، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پاره‌كه‌ له‌ به‌غداوه‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، سبه‌ی دوشه‌ممه‌ دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی (ئاب/8)ی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی چوارشەممە ( 29ی تشرینی یەکەمی 2025) کۆتایی بەدابەشکردنی موچە دێت.

ئەمە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، 945 ملیار و 817 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئاب (هەشت)ـی فەرمانبەران و مووچەخۆران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکەیان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP