هەرێم نیوز
بەهۆی تەقینەوەیەک لە ناوچەی بەرجەسیەی پارێزگای بەسرە، کەسێک گیانی لەدەست داوە و 25 کەسی دیکەش بریندار بوون.
له ناوچه‌ی برجسیه‌ی نزیك شاری زوبێر كه كه‌وتووه‌ته رۆژئاوای پارێزگای به‌سره له باشووری عێراق، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره رووی دا.
ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی رووی داوه له كۆگه‌یه‌كی نه‌وت بووه، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه، به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه به‌ڕێ كه‌وتوون.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، دوای ته‌قینه‌وه دووكه‌ڵێكی ره‌ش به‌ری ئاسمانی ناوچه‌كه‌ی گرتووه.
ماڵپەڕی بەغداد تودەی لەسەر زاری سەرچاوەیەکی پزیشکی رایگەیاند بەهۆی تەقینەوەیەک لە پاڵاوگەیەکی ناوچەی بەرجەسیەی پارێزگای بەسرە، تا ئێستا کەسێک گیانی لەدەستداوە و 25 کەسی دیکەش بریندار بوون.