دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

نیویۆرک تایمز: هەوڵێک دژی سودانی هەیە

هەرێم نیوز 

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز باس لە هەوڵێک دەکات دژی سوودانی سەرەڕای بردنەوەی زۆرینەی کورسییەکان و دەڵێت”ڕیگاکەی ئاسان نییە و ناتوانێت بە ئاسانی ببێتەوە سەرۆک وەزیران”.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا ئاشکرای دەکات محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق خۆی بۆ ئەمەریکا یەکلاکردووەتەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەی هاوپەیمانێتییەکەی زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی عێراقی بردووەتەوە هێشتا ژمارەی کورسییەکانی هێندە نییە کە دڵنیایی بدات لە سەرکەوتنی بۆ دووبارە بوونەوە بە سەرۆک وەزیران
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان ژمارەی کورسییە بەدەستهاتووەکانی سوودانی بەشی ئەوە ناکات کە بە ئاسانی سەرۆکایەتی کابینەی حکومەتی داهاتوو بۆ خۆی یەکلاییبکاتەوە، چونکە ژمارەی کورسیی ڕکابەرەکانیشی زۆرە و پێویستی بە ڕازیکردنی بەشێکیانە بۆئەوەی حکومەتی ئایندە پێکبهێنێت.

نیویۆرک تایمز دەڵێت” سوودانی ئەوەی بۆ ئەمەریکییەکان یەکلاییکردووەتەوە کە ئەو سەرۆک وەزیرانەیە دەتوانێت ڕێگریی بکات لە هەژموونی ئێران لە عێراق”، بەڵام ڕووبەڕووی ژمارەیەک ڕکابەر دەبێتەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن ناهێڵن بۆ دووەم خول سەرۆکایەتی حکومەتی عێراق بکات

پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەت بە قووڵی کاریگەریی ئێران و ئەمەریکای لەسەرە و نیویۆرک تایمز ئاماژەی بەوەداوە، کە ئێستا ئەمەریکا زیاتر باڵادەستە و دژی پێدانی هەر پۆستێکی فەرمییە بە کەسانی نزیک لە تاران.

هاوکات ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەم هەڵبژاردنە ڕەنگە گرانترین هەڵبژاردن بێت لە مێژووی عێراقدا بەهۆی کڕینی دەنگ و بوونی گەندەڵییەکی زۆری دارایی و کارگێڕی بەهۆی موزایەدەی وەزارەتەکانەوە

سوودانی خۆی وەک ئەو سەرکردەیە ناساندووە دەتوانێت هاوسەنگی لە نێوان بەرژەوەندییەکانی واشنتن و تاراندا بپارێزێت و خۆی وەک هاوبەشێکی بازرگانی لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ پێشخستووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP