دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

جومانە غەلای: رەنگە هەفتەی داهاتوو ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن رابگەیەنرێت

هەرێم نیوز

وتەبێژی کۆمسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، دوای یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکان، لەڕێی بەرنامەیەكی تایبەتەوە كورسییەكان بەپێی سیستمی سانت لیگۆ یەكلادەكرێنەوە، وتیشی، رەنگە هەفتەی داهاتوو ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن رابگەیەنرێت. 

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان عێراق: رایگەیاند، رەنگە هەفتەی داهاتوو ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن رابگەیەنرێت.

وتیشی، کۆمسیۆن ئەنجامەکانی ئەو بنکانەی دەنگدان یەكلادەكاتەوە کە هێشتا رەوانە نەكراون.

غەلای ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ئەنجامانە دەخرێنە ناو ناوەندی خشتەی دەنگدانەوە، هەژماركردنی ئەو دەنگانەش لە چوارچێوەی ئەو وێستگانەدا دەبن، وەک ئامادەکارییەک بۆ راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی.

وتیشی، ئەم پرۆسەیە هاوکات لەگەڵ چارەسەرکردنی سکاڵاکان ئەنجام دەدرێت و ئەنجامی کۆتایی دوای یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکان رادەگەیەنرێت.

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان وتی، سەرجەم بڕیارەکانی دەستەی کۆمسیاران شیاوی تانە لێدانن لە ماوەی سێ رۆژدا لە دەستەی دادوەری هەڵبژاردن، دوای بڵاوکردنەوەی لە ماڵپەڕی فەرمی.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە کاتی یەكلاكردنەوەی پرۆسەی تانەدان کە حەوت رۆژ لە کارکردنی كۆمسیۆن و 10 رۆژ كاری دەستەی دادوەری دەوێت، دەگەینە کۆتایی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان.

وتیشی، سەرجەم دەنگەکان دەخرێنە ناو بەرنامەیەکی تایبەتەوە بۆ هەژماركردنی شێوازی سانت لیگۆ بۆ دابەشكردنی کورسییەکان و دواتر ژمارەی کورسییەکان رادەگەیەنرێت.

غەلای وتیشی، بەپێی سیستمی سانت لیگۆ، ژمارەی کورسییەکان بە بەکارهێنانی بەرنامەیەکی تایبەت یەكلادەكرێتەوە، کە دەنگی کاندیدەکان دەخرێتە ناوی، دواتر ئەم بەرنامەیە کورسییەکانی هەر پارێزگایەک بە جیاو وردیەكی زۆر دابەش دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP