دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

کۆمیسیۆن ڕێژەی بەشداریی دەنگدانی تایبەتی تا نیوەڕۆ بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕێژەی بەشداریی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان لە دەنگدانی تایبەتی پەرلەمانی عێراق، تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 09ـی تشرینی دووەمی 2025، بڵاوکردەوە. 

بە گوێرەی ئەو ئامارانەی کۆمیسیۆن بڵاویکردوونەتەوە، تێکڕای ڕێژەی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت تا نیوەڕۆ، لە هەموو پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 60.74%. 

ڕێژەی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت بە پێی پارێزگاکان، لە بەرزترینەوە بۆ نزمترین:

سلێمانی: 78%
هەولێر: 77%
دهۆک: 76%
دیالە: 69%
کەرکووک: 68%
ئەنبار: 61%
بابل: 60%
سەڵاحەددین: 59%
قادسییە: 57%
بەغداد-کەرخ: 57%
بەغداد-ڕەسافە: 47%
موسەننا: 57%
واست: 55%
زیقار: 52%
بەسرە: 52%
میسان: 51%
نەجەف: 48%
نەینەوا: 68%
کەربەلا: 55%
کاتژمێر 07:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 09ـی تشرینی دووەمی 2025، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان، لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

یەک ملیۆن و 313 هەزار و 980 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و 26 هەزار و 538 ئاوارە بەشداریی هەڵبژاردنی تایبەت دەکەن.  هەروەها، لە دەنگدانی تایبەتدا، 809 بنکە و 4501 وێستگەی دەنگدان بۆ هێزە ئەمنییەکان و 27 بنکە و 97 وێستگەی دەنگدان بۆ ئاوارەکان کراوە دەبن.

ژمارەی هەموو کاندیدان بۆ کێبرکێی هەڵبژاردن برتییە لە 7 هەزار و 744 کاندید، هەروەها تاوەکو ئێستا 848 کاندید لە کێبڕکێیەکە دوورخراونەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP