دواین هەواڵ

جیهان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ ئاشکرای دەکات ئێران چی داوایەکی لە ئەمریکا کردووە

هەرێم نیوز

ترامپ لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست ڕایگەیاند کە ئێران لە ئەمریکای پرسیووە ئایا ئەگەری هەیە گەمارۆکان هەڵبگیرێنەوە یان نا.

ئەو وتی کە تاران لەژێر گەمارۆی زۆر قورسی ئەمریکادایە و ئەمەش وای کردووە ئەنجامدانی ئەو کارانەی کە دەیەوێت، زۆر زەحمەت بێت بۆی.

ترامپ ئاماژەی بەوەدا: « ئێران توانای دەستڕاگەیشتنی بە چەکی ئەتۆمی هەبوو کە ئێستا نیەتی، و ئێران زەبەلاحی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو کە ئیتر نییە، ئەو وڵاتانەی بەڕاستی دەیانویست بچنە نێو پەیمانی ئیبراهیم، بەهۆی دۆخی ئێرانەوە نەیاندەتوانی.»

وتیشی: «بەهۆی ئەو کارانەی کە ئێمە بەو فڕۆکە بۆمبهاوێژە جوانانەی بی-٢ (B-2) ئەنجامماندا، ئێستا دەزانم کە ئێران لە ڕووی ئەتۆمی و هەروەها لە ڕووی توانای سەربازییەوە بە توندی لاواز کراوە.»

ترامپ بە ئاماژەدان بەوەی کە دەیەوێت داواکارییەکان بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران ببیستێت، وتی: «بە بڕوای من ئەگەری هەیە.»



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP