دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

وتەبێژی حکومەت: هیچ هێزێکی حکومی نەچووەتە سەر کەناڵی ئێن ئاڕ تی

هەرێم نیوز

پاش ئەوەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویکردەوە کە هێزێکی حکومەت چووەتە سەر کەناڵەکە و بەرنامەیەکی چاوپێکەوتنی شاسوار عەبدولواحید ڕاگیراوە، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو هێزە سەر بە حکومەت نەبووە.

پێشەوا هەورامانی لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا وتی، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ قسەمان کردووە، هیچ هێزێکی حکومی نەچووەتە کەناڵەکەوە و ئەم بابەتە پەیوەندی بە حکومەتی هەرێمەوە نییە.

لەبارەی ئەوەی بۆچی کەناڵی ئێن ئاڕ تی بەوجۆرە هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە، وتی: دەکرێت لە ژێر هەڕەشە و مەترسی گیانی خۆیان ئەم کارەیان کردبێت و ئەگەر وا نەکەن، خۆ ئەوان پێشتر شەرمیان نەکردووە لەوەی پێشتر کەناڵیان داخستووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP