هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن دادگای تاوانەكانی 3ی سلێمانییەوە سزای لەسێدارەدان بۆ بكوژانی شەهید ڕزگار ئەحمەد حەسەن، كارمەندی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیهكه دەرچوه، كه شهوی 21ی 1ی 2024 له ڕوبهڕوبونهوهیهكدا گیانی لهدهستدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ شەوی 21ـی کانوونی دووەمی 2024، کاتێک مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارێک بەناوی (ر، ح، ق) چوونە شوێنی مەبەست.
لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوە و دەستگیرکردنی تاوانبارە داواکراوەکەدا، تاوانبارێکی دیکە بەناوی (ژ، س، ح) تەقەی لە مەفرەزەکەی پۆلیس کردووە. لە ئەنجامدا، کارمەندی پۆلیس (ڕزگار ئەحمەد حەسەن) کوژرا و ئەفسەرێکی دیکەی هەمان بەش بریندار بوو.
هەرچەندە تاوانباری تەقەکەر (ژ، س، ح) لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتبوو، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکرا.
ئەمڕۆش، دوای تەواوبوونی ڕێکارە یاساییەکان، دادگای تاوانەکانی 3ی سلێمانی سزای لەسێدارەدانی بۆ هەردوو تاوانبار (ژ، س، ح) و (ر، ح، ق) دەرکرد.
ڕزگار ئەحمەد خەلیفە حەسەن زەنگەنە، لەساڵی 1980 لەگوندی بنەكەی سەر بەناحیەی قادركەرەم لەناوچەی زەنگەنە لەگەرمیان، لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركەکەیدا کوژرا.