هەرێم نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت بڵاودەکاتەوە.
هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی دوای ئەنجامدانی رێککارە پێویستەکانی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆران و فەرمانبەران بڵاودەکاتەوە.
سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەکرێت و لە سێ رۆژدا تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ یەکشەممە، بڕی 945 ملیار و 817 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.