هەرێم نیوز
واده‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان شاندی ئیمراڵیی ده‌م پارتی و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا كه بڕیاربو دوسبه‌ی سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت دواخرا.
بڕیاربو دوسبه‌ی سێشه‌ممه 28ی تشرینی یه‌كه‌م، شاندی ئیمراڵی ده‌م پارتی و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری كۆبونه‌وه‌ی سێیه‌م ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام به‌پێی میدیاكانی توركیا كۆبونه‌وه‌كه بۆ 30ی تشرینی یه‌كه‌م دواخراوه.
میدیاكانی توركیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه كه كۆبونه‌وه‌كه رۆژی 30ی ئه‌م مانگه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌ڵام هێشتا کاتژمێرەکەی نه‌زانراوه.
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی پێشتر دوجار لەگەڵ ئەردۆغان بۆ تاوتوێكردنی هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری کۆبوبونەته‌وه، كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌م ڕۆژی 10ـی نیسانى ئەمساڵ و كۆبونەوەی دوەمیش ڕۆژی 7ـی تەمموزی ئەمساڵ ئەنجامدرا.