هەرێم نیوز
ئەمشەو لە هەولێر لە ڕووداوێکی تەقەکردندا گەنجێک کوژرا و بکوژیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، له‌ناو سه‌نته‌ری بازاڕی هه‌ولێر له‌نزیك بازاڕی نیشتمان، شه‌ڕ و ناكۆكی له‌نێوان دوو كه‌س روویداوه و یه‌كێكیان به‌ده‌مانچه ته‌قه‌ی كردووه و كه‌سی به‌رامبه‌ری به‌سه‌ختی برینداركردووه، پاشانیش هه‌ڵاتووە.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، "هێزه ئه‌منیه‌كان گه‌یشتونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه، پاش كه‌متر له 30 خوله‌ك توانیویانه ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌ستگیربكه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه".
ڕاشیگەیاند، "دوای ئه‌وه‌ی برینداره‌كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجنسی كراوه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، دوای ته‌واوكردنی رێكاره‌كان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی ده‌كرێت".
گەنجە کوژراوەکە ناوی یوسف دەهلەوی عەبدوڵڵایە، خەڵکی هەولێرە و دانیشتووی ناحیەی سرێشمەیە.