دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

بەریتانیا سزاکانی سەر شەرع هەڵدەگرێت

هەرێم نیوز

حکومەتی بەریتانیا سزاکانی سەر ئەحمەد شەرعی هەڵگرت، بڕیاریشە رۆژی دووشەممە ترەمپ و شەرع لە کۆشکی سپی کۆببنەوە.

حكومەتی بەریتانیا، ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، وڵاتەكە بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی سزاكانی سەر هەر یەكە لە ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتی سوریا و ئەنەس خەتاب، وەزی ناوخۆی ئەو وڵاتە.

هاوکات یەکێتی ئەوروپا ئاشکرایکردووە، لە ئامادەکاریدان بۆ ئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا، سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵبگرن.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە كۆی 15 ئەندام 14 ئەندامی ئەنجومەنەكە جگە لە چین دەنگیاندا بەپێشنیازێكی ئەمریكا بۆ  هەلوەشاندنەوەی سزاكانی سەر ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا و ئەنەس خەتاب وەزیری ناوخی ئەو وڵاتە.

جێگەی ئاماژەیە، بڕیارە رۆژی دووشەممە ئەحمەد شەرع وەک یەکەم سەرۆکی سوریا دەچێتە ئەمریکا و لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆببێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP