دواین هەواڵ

جیهان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیسرائیل دەیەوێت سەرجەم توونێلەکانی غەزە لەناوبدات

هەرێم نیوز

سەرەڕای پێداگری ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەسەر ئەوەی واشنتۆن فشار دەخاتە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی ڕێگە بە چوونەدەرەوەی ئەندامانی حەماس بدات کە لە باشووری کەرتی غەززە گیریان خواردووە، ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل فەرمانی خۆی بۆ لەناوبردنی تونێلەکانی غەززە بە تەواوی ڕاگەیاند.

کاتز ڕۆژی لە پەیامێکدا لە کەناڵی ئێکس نووسیویەتی: فەرمانم بە سوپای ئیسرائیل کردووە هەموو تونێلەکانی غەززە بە تەواوی لەناوببەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوای لە سوپا کردووە "هەموو تونێلێک لەناوببەن، تا دەگاتە دوا تونێل" و لە کۆتاییدا دەڵێت: "بەبێ تونێلەکان، هیچ داستانێک نامێنێت."

ناکۆکی لەسەر کشانەوەی هێزە گەمارۆدراوەکان
ئەو وتانەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل دوای ئەوە هات کە ویتکۆف پێشتر ئاشکرای کردبوو کە ئەمریکا فشار دەخاتە سەر تەلئەبیب بۆ ئەوەی ڕێگەیەکی سەلامەت بۆ 100 بۆ 200 ئەندامی بزووتنەوەی حەماس دابین بکات کە لە تونێلەکانی ژێر شاری ڕەفەح گیریان خواردووە لە بەرامبەر ڕادەستکردنی چەکەکانیان.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، خەمڵاندنی ئیسرائیل بۆ ژمارەی هێزەکانی حەماس لە تونێلەکاندا لە نێوان ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ هێزدایە، هاوکات حەماس بە ناوبژیوانانی ڕاگەیاندووە کە ژمارەکە لە ١٠٠ کەس نزیکترە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP