هەرێم نیوز
داواكارى گشتى ئیستانبۆڵ بڕیارى گرتنى 37 كه‌سى ئیسرائیلى داوه یه‌كێكیان بنیامین نه‌تانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیله به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى "جینۆسایدیان" ئه‌نجام داوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى حه‌وتى تشرینى دووه‌م، ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، داواكارى گشتى له ئیستانبۆڵ بڕیارى گرتنى 37ى ئیسرائیلى ده‌ركردووه، كه یه‌كێكیان بنیامین نه‌تانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیله.
له هه‌واڵه‌كه هاتووه، ئه‌و كه‌سانه به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى جینۆسایدیان ئه‌نجام داوه، ئه‌و بڕیاره‌یان بۆ ده‌رچووه.
بەگوێرەی بڕیارەکەی داواکاری گشتی ئیستانبوڵ، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەم کەسانە دەرچوە:
-بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
-ئیسحاق هرتسۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل
-یوئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل
-ئیتمار بین غەفیر، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل
-دەیڤد سەلامە، فەرماندەی هێزی دەریایی ئیسرائیل