دواین هەواڵ

ئابوری‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

بەرگری شارستانی هەولێر: سێ ئۆتۆمبێلی گەورەی ئاگرکوژێنەوە و ڕزگارکردنمان كڕی

هەرێم نیوز

یاریدەدەرێکی سەرۆکی حکومەت رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە و نەناردنی مووچە لەلایەن حکوومەتی فیدڕاڵییەوە پاساوی سیاسی لەپشتە و ستەمکردنە لە خەڵکی کوردستان.

 ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دارایی، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "زیاتر له‌ حه‌وت ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه‌ فرۆشراوه‌ و داهاتی ناوخۆش به‌رده‌وام ڕه‌وانه‌ كراوه‌ كه‌ 120 ملیار دیناربوه‌، پێشمان وتبون ئه‌گه‌ر پێش هه‌ڵبژاردن بڕیاربده‌ن ئه‌وا 120 ملیار دیناره‌كه‌تان بۆ ده‌نێرین، لیستی موچه‌ و میزانی موڕاجه‌عه‌ نێردراوه‌ و هیچ بابه‌تێك كه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ كێشه‌ی ته‌كنیكی نه‌ماوه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له‌گه‌ڵ ڕێز بۆ وته‌كانی محه‌مه‌د شیاعی سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئێمه‌ داهاتی ناوخۆمان داوه‌ و هه‌مو مانگێك 120 ملیار دینارمان ناردوه‌ كه‌ زۆر زیاتر له‌ یاسای ئیداره‌ی دارایی كه‌ به‌پێی یاساكه‌ ده‌توانین 80 ملیار دینار بنێرین، بۆیه‌ هیچ هۆكارێك نیه‌ كه‌ موچه‌مان بۆ نه‌نێرن".

ئەوەشی خستەڕوو، "به‌غدا ده‌ڵێت كێشه‌ی دارایی هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ش ڕاست نیه‌ چونكه‌ مانگانه‌ هه‌شت ترلیۆن دینار موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی خۆی خه‌رج ده‌كات، ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان 960 ملیار دیناره‌ و ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت سیاسییه‌ و سته‌م و زوڵمه‌، ته‌نها وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ هێنده‌ی هه‌موو موچه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌".

لەبارەی چۆنییەتی چارەکردنی کێشەکە، ڕێباز حەملان ئەوەی خستەڕوو، ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، شاندێکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بابەتی مووچە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP