دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد

هەرێم نیوز

لە چوارچێوەی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقدا، کە بڕیارە رۆژی سێشەممە 11ی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت، ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی تشرینی دووەم، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت کە ئەندامانی ھێزە ئەمنییەکان و ئاوارە ناوخۆییەکان دەگرێتەوە، لە سەرتاسەری عێڕاق بەڕێوەدەچێت.

بەیانی ئەمڕۆ ناوەندەكانی دەنگدانی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕووی هێزە ئەمنیەكان و ئاوارەكاندا كرایەوە.

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن، لە سەرتاسەری عێراق:
-یەك ملیۆن و 313 هەزارو 859 كارمەندی هێزە ئەمنیەكان لە پرۆسەی ئەمڕۆدا مافی دەنگدانیان هەیە، كە دابەشكراون بەسەر 809 ناوەندو 4,501 وێستگەی دەنگداندا.

لە هەرێمی كوردستان:
-دوو سەدو (70) هەزار دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، کە بەسەر (204) بنکەی دەنگدان و (958) وێستگەدا دابەش کراون.
لەهەولێر: (85,793) كەس مافی دەنگدانیان هەیە كە دەكاتە (8%) كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە پارێزگاكە.
لە سلێمانی: (82,547) كەس مافی دەنگدانیان هەیە كە دەكاتە (7%) كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە پارێزگاكە.
لە دهۆك: (55,993) كەس مافی دەنگدانیان هەیە كە دەكاتە (7%) كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە پارێزگاكە.
-بیست و شەش هەزارو(538)ئاوارەش لە پرۆسەكە ئەمڕۆدا مافی دەنگدانیان هەیە كە دابەشكراون بەسەر (27) ناوەندو (97) وێستگەی دەنگداندا.
پرۆسەكە لە کاتژمێر 7 ی بەیانی تا 6 ی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP