هەرێم نیوز
فەرماندەیی لەشکری یەک و گوڵان، رایدەگەیەنێت، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەم ڕۆژی 11ی 11 بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بەو لایەنانە بدەن کە جێگەی متمانەن، تاوەکوو کوردستان ئاوەدانتر بێت.
مەنسور بارزانی ئهمڕۆ یهكشهممه دوای بهشداریكردنی له پڕۆسهی دهنگدان بۆ میدیاكانی پارتی قسهی كرد و ڕایگهیاند، "هەر كاتێك هەرێمی کوردستان پێویستی بە بەرگریی هەبوبێت، پێشمەرگە بە خوێنی خۆی بەرگریی کردوە، ئەو ئارامی و ئاسایش و ئاوەدانییەی لە هەرێمی کوردستان هەیە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و ماندوبون و قوربانیدانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکانه".
ئاماژهی بهوهشكرد، هەرکات هەرێمی کوردستان پێویستی بە بەرگریی پێشمەرگە هەبوبێت، پێشمەرگە لەبەرەی پێشەوە بوه، ئەوکاتەی پێویستی بەدەنگی پێشمەرگەش بووبێت، دیسانەە پێشمەرگە پێشەنگە و ئامادەیە بەباشترین شێوە بەشداریی بکات و بچێتە سەر سندووقی دەنگدان.
مەنسور بارزانی داوای له هاوڵاتیان كرد رۆژی 11ی ئهم مانگه بچن دهنگی خۆیان بدهن و "پێشمهرگه بن، تاوەکو ئەو مافانەی هەرێمی کوردستان کە لە دەستوردا هاتوە و پێشێلکراوە بەدەستی بهێننەوە.
پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 7:00ی بەیانی دەستیپێکرد، لە چوارچێوەی هەڵبژاردنی شەشەمی سیستەمی سیاسی دوای ساڵی 2003، کە زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار دەنگدەر لە هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان مافی دەنگدانیان هەیە لە دەنگدانی تایبەتدا، کە بەسەر 800 ناوەندی دەنگداندا دابەشکراون کە چوار هەزار و 500 بنکەی دەنگدانیان تێدایە.