هەرێم نیوز
بارزانی رایدهگهینێت، جێبەجێکردنی دەستور دەبێتە بنەمای سەرەکی گفتوگۆکانیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوی عێراق و ڤیتۆیشیان لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نییە و دهشڵێت، هەر کەس و لایەنێک پابەندبێت بەجێبەجێکردنی دەستور، نزیکترین کەس و لایەن دەبێت لە ئێمە.
بارهگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، ئهمڕۆ یهكشهممه، بارزانی، لە پیرمام پێشوازی لە عرفان سدیق، باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد.
لە دیدارەکەدا باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق هیوای خواست کە پڕۆسەی سیاسیی دوای هەڵبژاردن لە عێراق ڕێچکەی خۆی بگرێت لە پێناو پێکهێنانی حکومەتێکی فیدڕاڵی بە بەشداری هەمو لایەنە سیاسییەکان.
وهك له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، لای خۆیەوە بارزانی قۆناغی دوای هەڵبژاردنی بە گرنگ وەسفکرد و ئاماژەی بەوەدا کە "پێویستە بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حوکمڕانی لە عێراق و جێبەجێکردنی بڕگەکانی دەستور، هەمو لایەنە سیاسییەکان بە جددی کار لەسەر ئەم پرسە بکەن و لێکنزیک ببنەوە و ئەزمون لە هەڵەکانی رابردو وەربگرن."
هەروەها بارزانی راشیگەیاند، "پەیوەست بە پارتی و هەرێمی کوردستان، جێبەجێکردنی دەستور دەبێتە بنەمای سەرەکی بۆ گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوی عێراق و ڤیتۆمان لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نییە، لای ئێمە خاڵی گرنگ ئەوەیە هەر کەس و لایەنێک بڕوای بە فیدڕاڵی تەواو هەبێت لەسەر بنەمای دەستور، هەروەها بڕوایان بە جێبەجێکردنی دەستور و دەرکردنی یاسا بۆ ئەو برگانەی لە دەستوردا هاتون و جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی کە لەسەر بنەمای دەستور دەرکراون هەبێت کە تا ئێستا جێبەجێنەکراون، وەکو یاسای ئەنجومەنی ئیتحادی و یاسای نەوت و گاز. هەر کەس و لایەنێک پابەندبێت بەجێبەجێکردنی دەستور نزیکترین کەس و لایەن دەبێت لە ئێمە و لە هەرێمی کوردستان."
پەیوەست بە ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بهپێی راگهیهندراوهكه، بارزانی وتی"پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئێمە هەمو نەرمییەکمان نواند، پێشتریش ڕامانگەیاندبو کە مەرج نییە ئەو هەڵومەرجەی پێش هەڵبژاردن هەبو دوای هەڵبژاردن بمێنێت. بەڵام گرنگە دەرگاکانی گفتوگۆ کراوەبن تا بتوانین بەیەکەوە کێشەکان چارەسەر بکەین."
بارزانی باسی له پرسی یەکڕیزی کورد لە بەغداش كردو ئاماژەی بەوەدا کە "بنەمای یەکڕیزیی کورد لە بەغدا ئەوەیە کە باوەڕێکی هاوبەشمان هەبێت لەسەر پرسە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان و لەسەر بابەتی فیدڕالییەت و پابەندبونی بەغدا بەتەواوی بڕگەکانی دەستور."
ههر بهپێی راگهیهندراوهكه، پەیوەندییەکانی نێوان بریتانیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەبون، هەردولا هاوڕابون لە گرنگی بەردەوامی ئەو پەیوەندییانە و بەرەوپێشبردنیان لە هەمو بوارەکاندا.