دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی تێکدانی گۆڕی کریستیانەکان لە کۆیە هاتەدەنگ

هەرێم نیوز

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ تێكده‌رانه‌یه‌ ده‌كات كه‌ شه‌وی رابردوو له‌ شاری كۆیه‌ هه‌ڵساون به‌ شكاندنی كێڵ و قه‌بری گۆڕستانی كریستیانه‌كان.

وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو لەلایەن کەسانی گێرەشێوێن لە شاری کۆیە و گۆڕستانی کریستییانەکان، ژمارەیەک کێل و قەبری کریستییانەکان شکێندراون، ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی ئیدانەی ئەم کارە تێکدەرانە دەکەین کە دژی مێژووی ھاوبەش و پێکەوەژیانی ئاینییە.

ئاماژە بەوەش کراوە، داوا لەدەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکانی قەزای کۆیەش دەکەین بەدواداچوون بکرێ و بکەرانی ئەم کارە ترسنۆکانەیە دەستنیشان بکەن و دواتر ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.

جەختیش کراوەتەوە، کەسوکاری کۆچکردوانیش دڵنیا دەکەینەوە کە وەزارەتمان ھەموو گۆرەکان وەک خۆی نۆژەندەکاتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP