هەرێم نیوز
بارزانی لەبارەی رۆژی ئاڵای كوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە و رایدەگەیەنێت، ئاڵای كوردستان هێما و سیمبولێكی پیرۆزی گەلەكەمانە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پەیامێكی بارزانیدا هاتووە، ئاڵای كوردستان هێما و سیمبولێكی پیرۆزی گەلەكەمانە و هەڵگری پەیام و خەون و ئاواتی هەموو كوردستانیانە.
دەشڵێت، ڕۆژی ئاڵا لە كوردستانیانی ئازیز پیرۆز بێت.
ساڵانە لە هەرێمی كوردستان لە 17ـی كانوونی یەكەم، وەك ڕۆژی هەڵكردنی ئاڵا لەلایەن پەرلەمانی كوردستانە دیاری كراوە، لەو ڕۆژەشدا لە چەندان داودەزگەوە رێوڕەسمی هەڵكردنی ئاڵا ئەنجام دەدرێت، ئەمڕۆ مێژووی هەڵكردنی ئاڵا بە فەرمی بۆ 80 ساڵ پێش ئێستە دەگەڕێتەوە.