دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراقچی: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران سەرکەوتوو بوو

هەرێم نیوز

عەباس عێراقچی، دانی بەوەدا نا کە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران سەرکەوتوو بوون و زیانی جددییان گەیاندووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران، وتیشی کە زۆرێک لە ئێرانییەکان پێیان وایە پشکنینەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بووەتە هۆی کۆکردنەوەی زانیاری بۆ ئەم هێرشانە.

ئەو ئاماژەی بەوە کرد کە ئاستی زیانەکان بە جۆرێک بووە کە ناتوانرێت نکۆڵی لێ بکرێت و هێرشەکە ئامانجەکانی خۆی پێکاوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوە کرد کە گومانێکی زۆر لای بەرپرسان و خەڵک دروست بووە کە پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕۆڵی "سیخوڕی"یان گێڕاوە و زانیاری وردی شوێنە هەستیارەکانیان داوەتە ئەمریکا و ئیسرائیل.

عێراقچی ئاماژەی بە ئەگەری کشانەوەی ئێران لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی چەکی ئەتۆمی (NPT) کرد وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بەم هێرشانە.

دووپاتی کردەوە کە ئێران مافی بەرگری لە خۆی هەیە و هەر وڵاتێک لە ناوچەکەدا خاکی خۆی بداتە ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، ئەوا بنکە سەربازییەکانی ناو ئەو وڵاتە دەبنە ئامانجی شەرعی کۆماری ئیسلامی ئێران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP