هەرێ نیوز
ئەمڕۆ سێشەممە، لە چەند ناوچەیەک نەوت دابەشدەکرێت و لەوبارەیەوە ئاگاداریی دەدرێتە هاووڵاتییان.
قائیمقامیەتی ڕانیە ڕایگەیاند: ئاگاداریی ئەو هاووڵاتییانە دەکەین، کە نەوتی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە لە سنووری شارۆچکەی ڕانیە ئەمڕۆ نەوت دابەشدەکرێت، هەروەها شوێنی دابەشکردنیشی بەردەم پارکی دەروازە و پزیشکی دادی ڕانیەیە.
ئاماژە بەوەشدراوە، هەر هاووڵاتییەک سەردانی بەشی خۆراکی ڕانیەی لە بینای قایمقامیەتی ڕانیە نەکردووە، بەزووترین کات بەمەبەستی ناو نوسین سەردان بکات، بۆ ئەوەی مافی وەرگرتنی بەشە نەوتی هەبێت.
لەلایەکی دیکەوە قائیمقامیەتی شارەزوو بڵاویکردەوە، کە ئەمڕۆ نەوت دابەشدەکرێت و شوێنەکەشی لای تانکی ئاوەکە دەبێت.
ئەو نەوتەی دابەش دەکرێت بۆ هەر خێزانێک بڕی 200 لیترە و بە بڕی 104 هەزار دینار و بە کارتی نەوت دابەش دەکرێت، لە کاتێکدا لە عێراق نرخی بەرمیلێک نەوت کەمترە لە 40 هەزار دینار.