دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندنی لە چین ڕاگەیاند

هەرێم نیوز

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، کە وڵاتی کۆماری چینی میللی لە چوارچێوەی بەرنامەی گەنجی سەرکەوتوو لە کۆماری چینی میللی (Youth of Excellence scheme of China Program) زەمالەی خوێندنى ماستەر پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە بەم شێوەی خوارەوە:

هەرکەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆماری چینی میللی هەبێت بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن؛

https://www.campuschina.org/content/details3_790440.html 

مەرج و داواکاری لایەنی کۆماری چینی میللی:

1. بروانامەی دەرچون کە پشتراست کرابێتەوە لە لایەن وەزارەتەکەمان و وەزارەتی دادو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوسینگەی پشت راستکردنی بروانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
2. بروانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خالی یەکەم.
3. بروانامەی تایبەت بە نەبونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی کە لە لایەن وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشت راستکرابێتەوە.
4. بڕوانامەی تەندروستی لە لایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوسینگەی پشت راستکردنی بروانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.

5. تێستی زمانی ئینگلیزیەکانی وەک تۆیفل و ئایلتس کە ئاستەکان لە زانکۆیەک بۆ زانکۆیەک جیاوازە بەپێی داواکاری ئەو زانکۆیەی کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەی
6. تەمەنی پێشکەشکار لە (٤٥) ساڵ زیاتر نەبێت.
7. دەبێت بە لایەنی کەم (٣) سێ ساڵ ئەزمونی کارکردنی هەبێت و بە نوسراوی فەرمی پشتگیری لە ماوەی ئەزمونی کارکردنەکەی بکرێت.
8. پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
9. سی ڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.
10. سکرین شۆتی ئەو ماڵپەڕەی کە داواکاریەکەى پێشکەش کردوە بۆ ئەوەی بیسەلمێنی کە داواکاریەکەت بە سەرکەوتویی پێشکەشکراوە.
11. بۆ هەر پرسیارێک پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنە (٠٠٩٦٤٧٥١١٣٧٨٤٢٢) و 
ئیمێڵى ([email protected]) بکەن. 

مەرجەکانى وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی: 

• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە. 
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥) کەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆ بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن. 
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
• کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.
• پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (چین) دەبێت.

تێبینی:
بۆ ئەو بەرێزانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن و دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەیان لە رێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا رۆژی (2026/2/24)، ئەم زانیاریانەى خوارەوە بۆ ئەم ئیمێلە رەوانە بکەن ([email protected]):

- ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نوسراوە.
- شوێنی کار
- بەرنامەی پێشکەش کراو واتا ماستەر لە بواری ...
• ئیمێل
• تەلەفۆن (ژمارەی ئەو تەلەفۆنەی کە واتسئەپی لە سەرە)
• کۆپی پاسپۆرت
• نوسراوی پشتگیری کە ماوەی ئەزمونی کاری بسەلمێنێت.
• بروانامەی دەرچون کە پشراست کرابێتەوە لە لایەن وەزارەتەکەمان و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوسینگەی پشت راستکردنی بروانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان
• بروانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خالی یەکەم
• بروانامەی تایبەت بە نەبونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی کە لەلایەن وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشت راستکرابێتەوە.
• بروانامەی تەندروستی کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوسینگەی پشتراستکردنی بروانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
• تێستی زمانی ئینگلیزیەکانی.
• پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
• سی ڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.
• سکرین شۆتی ئەو ماڵپەرەی کە داواکاریەکەى بۆ پێشکەش کردوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP