دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

نوێنەرانی ترەمپ لە هەولێرن؛ بڕیاری مێژوویی لەسەر داهاتووی عێراق و سوریا دەدرێت

هەرێم نیوز

پایتەختی هەرێمی کوردستان بووەتە جێگەی بایەخی باڵای دیپلۆماسیی ئەمریکا، کاتێک لە یەک کاتدا نوێنەرانی تایبەتی سەرۆک ترەمپ بۆ دۆسییەکانی عێراق و سووریا دەگەنە شارەکە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە (١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦)، مارک ساڤایا، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق، گەیشتە شاری هەولێر. سەردانەکەی ساڤایا لە چوارچێوەی جووڵەیەکی فراوانی دیپلۆماسیی واشنتندایە کە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە داهاتووی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستانەوە هەیە.

هاوکات لەگەڵ گەیشتنی ساڤایا، بڕیارە هەر ئەمڕۆ تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی سەرۆک ترەمپ بۆ سووریا، بگاتە هەولێر. تەوەری سەرەکیی سەردانەکەی باراک بریتی دەبێت لە:

• کۆبوونەوە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی: فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەگاتە هەولێر بۆ بینینی نوێنەرەکەی ترەمپ.

• نێوەندگیری لەگەڵ دیمەشق: ئەمریکا دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم کۆبوونەوانەوە ڕێگری لە هەر هەڵکشانێکی سەربازیی نوێ بکات و نێوەندگیریی نێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشق چڕتر بکاتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP