هەرێم نیوز
هێڵ بۆ ڕێگری لە پێکدادانی نێوان کورد و حکومەتی نوێی سووریا، جێگری سەرۆکی ئەمریکاش هەڕەشەی سەپاندنی سزا دەکات.
ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" لە زاری سەرچاوەکانی کۆشکی سپییەوە ئاشکرای کرد، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا ئەنجامداوە.
ڤانس بە ڕوونی داوای لە شەرع کردووە:
• کۆتایی بە گرژییە سەربازییەکان بهێنێت.
• کێشەکانیان لەگەڵ کورد بە شێوەیەکی ئاشتییانە چارەسەر بکەن.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی توندی داوەتە ئەحمەد شەرع و پێی ڕاگەیاندووە، کە بەردەوامبوونی هێرشەکان و ئاوارەبوونی زیاتری خەڵک، واشنتن ناچار دەکات جارێکی دیکە بیر لە سەپاندنەوەی سزا دارایی و سیاسییەکان بەسەر سووریادا بکاتەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە دیمەشق هەوڵی لابردنی سزا نێودەوڵەتییەکان دەدات.
هاوکات تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا ڕایگەیاندووە کە واشنتن "بە شەو و ڕۆژ" کاردەکات بۆ ئەوەی هەسەدە و دیمەشق بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ. ئامانجی سەرەکیی ئەمریکا جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی (١٠ی ئازاری ٢٠٢٥)ـە، کە تایبەتە بە تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای نیشتمانیی سووریا.