دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

هەسەدە: دیمەشق ڕێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کرد و مەترسیی شەڕی دروست کرد

هەرێم نیوز

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، هۆشدارییەکی توند دەداتە حکومەتی دیمەشق و ڕایدەگەیەنێت کە سوپای سووریا پابەندی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان نەبووە و مەترسیی پێکدادانی دروست کردووە.

ئەمڕۆ شەممە (١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦)، هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، بەپێی ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەی بۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب کرابوو، دەبوایە سوپای سووریا چاوەڕێ بکات تاوەکو شەڕڤانان بە تەواوی لە شارەکانی "دێرحافر" و "مەسکەنە" دەکشێنەوە، ئینجا بچنە ناو شارەکان، بەڵام دیمەشق پێشێلکاری کردووە.

هەسەدە ئاماژەی بەوە کردووە: "دیمەشق چاوەڕێی نەکرد کشانەوەی شەڕڤانانمان تەواو بێت و ڕاستەوخۆ هێزەکانی بردە ناو شارەکانەوە." ئەم هەنگاوە دۆخێکی زۆر مەترسیداری لە ناو شارەکاندا دروست کردووە و ئەگەری بەریەککەوتنی چەکداریی لێ دەکرێت، کە ڕەنگە لێکەوتەی زۆر خراپی بۆ سەر ئارامیی ناوچەکە هەبێت.

هێزەکانی سووریای دیموکرات داوای بەپەلە لەو لایەنە نێودەوڵەتییانە (ئەمریکا و نێوەندگیرەکان) دەکەن کە چاودێری ڕێککەوتنەکەیان کردووە،
دەستوەردان بکەن بۆ:
• ڕێگریکردن لە هەر پێکدادانێکی چەکداری لە ناو شارەکاندا.
• ناچارکردنی دیمەشق بۆ پابەندبوون بەو خشتە زەمەنییەی بۆ کشانەوە و ڕادەستکردن دانراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP