دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

لە بارەگای بارزانی؛ کۆبوونەوەی چارەنووسسازی نێردەی ترەمپ و مەزڵووم عەبدی دەستیپێکرد

هەرێم نیوز

هەولێر بووەتە چەقی بڕیاردان لەسەر دۆسیەی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان؛ لە ئێستادا بارەگای بارزانی میوانداریی کۆبوونەوەیەکی ئاستبەرز و مێژوویی لە نێوان نێردەی تایبەتی نێردەی ئەمریکا و فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەکات.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە (١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦)، تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری سووریا، گەیشتە هەولێر و ڕاستەوخۆ لەلایەن بارزانییەوە پێشوازی لێکرا. لە سەرەتادا هەردوولا لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و عێراق و سووریایان تاوتوێ کرد.

دوای گەیشتنی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ هەولێر، لە ئێستادا کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان "تۆم باراک" و "مەزڵووم عەبدی" لە بارەگای بارزانی بەڕێوەدەچێت. ئەم کۆبوونەوەیە کە بە ئامادەکاریی و هەوڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە، ئامانجی
سەرەکیی:

• دۆزینەوەی چارەسەر بۆ گرژییەکانی نێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشق.
• جێگیرکردنی ئارامی لە ناوچە کوردییەکان و پاراستنی ڕێککەوتنە سیاسییەکان.
• تاوتوێکردنی داهاتووی ڕۆژئاوای کوردستان لە سایەی ئیدارەی نوێی ئەمریکادا.

بڕیارە دوای کۆتاییهاتنی دیدارەکانی لەگەڵ بارزانی و مەزڵووم عەبدی، نێردەی تایبەتی ترەمپ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکان و گەیشتن بە نەخشەڕێگەیەکی هاوبەش.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP