▪️ بەغداد ،ئەو شارەی لە زەکەری سناعیەوە تا وێنەی حاجی قاسمی، تێدا ساغ دەبێتەوە
▪️ فرۆشتنی تلیاک و ڕەشوەی ئاشکرا و باندی منداڵان و شتی تریش ..
ــ بنکۆڵکاری مەیدانی ــ
لەناوەڕاستی "ساحەی تەحریر" کە چەقی پایتەختە ،کاتژمێر دوازدەی نیوەڕۆ گوێم لێبوو فرۆشیارێک پڕ بەخۆی هاواری دەکرد "پیاوێک بە ٥٠ دۆلار ،پیاوێک بە پەنجا دۆلار" شۆک بووم ، بەپەلە لام کردەوە دیمەکە زیاتر شۆکی کردم ( لە مەیدانی تەحریر و بەئاشکرا لەسەر عارەبانە کەرەستە سێکسیە قەدەغەکراوەکان و بوکەڵەی سێکسی و دەرمانی وروژێنەر بەبەرچاوی عالەمەوە بۆ فرۆشتن)
چومە پێشەوە ،پرسیم و بەدوای چووم تا گەیشتمە ناو قوڵایی ئەو بازاڕەی کە هەموو کەرەستە و بابەتە سێکسی و قەدەغەکانیان بە ئاشکرا دەفرۆشت و خۆیان گوتەنی "الحمدللە بازاڕیان جومەی دێت" وە موشتەریەکان زیاتر پێنج شەممان دێن و بازاڕیان گەرمە ، سەیرەکە لەوەدابوو بەغداد شاری مەزهەبی شیعەکان و ئەو هەموو گروپە میلیشیایە و ئەم باسە !هەی هوو
ــ لەمە سەیرتر شەوو گوزەرێکمان کرد بە پێنج شوێن وشەقامی تایبەتتدا دا کە یەکیان "بەتاوین و دوو شوێنی تر بوون" فرۆشتنی مادەی هۆشبەر و دەرزی و حەبی کەپتاگۆن و دیمەنی پکنیک و مامەڵەی دەس بۆ دەس ،بەڵام بەیەک مەرج فرۆشتنی مادەکان کە تەنها دوای کاتژمێر دوازدەی شەوو دەبێت !
ــ لە تەنیشت بارەگای " بانکی ناوەندی عێراق" شەش دووکان هەن کە ( تەزویر بە ئاشکرا دەکەن ) وەسڵی هەموو کۆمپانیا و دامەزراوە حکومی و ئەهلیەکانیان لایە بەمۆر و کڵێشەو هەموو شتێکەوە !! چیت دەوێت بە ٥٠$ بۆت ئامادە دەکەن ، وەسڵی بەتاڵ ،مامەڵەی بانک و وەزارەتەکان و سەربازی و الخ... ، وللە ئەمە لە کوردستان بێت ئاسایش هەزار ساڵ کابرای خاوەنی و کڕیارەکەش حوکم ئەدەن ، ئەمنیەتی کوردستان جیگای فەخرە بەخوا ...
ــ ئەمە بارودۆخی بەغدایە ، ڕاستیەکەی ئەوەی نەچوە و نەیبینوە دەبێت بزانێت کوردستان هەزار یاردە لەپێش عێراقە بەڵام گرفتی موچە وموزایەدە و کێبەرکێی سیاسیەکان زۆر خۆشیان لێ تێکداوین ئەسەف ،جا بۆ پایتەخت ئەمە باسی خراپی و کەمی خزنەتگوزاری و بێ کارەبایی و بێ سەروو بەرەیی ناوشارەکەم هەر نەکردوە با بزانن ،
تێبینی :
یەکەم : لە بەغداد فرۆشتنی مەشروب قەدەغەیە و دووکانی مەشروبەکان لەبری دەرگا کونێکیان کردوەتە شوشەکە و لەوێوە عارەق دەدەنە فرۆشیارەکە چونکە موحافیز و ئەمین عامی شارەکە گوتویانە "مشروب حەرامە و سیمای لەگەڵماندا نایەتەوە" بەخوا هەموشیان ئەیخۆن ، جگە لە هەڵواسینی هەزاران فلێکسی دە مەتری ئایەتوڵا شیعەکان و ئایەتی نەسر بەسەر کوفاردا
دووەم ؛ ئەم ڕاپۆرتەم لە بناغەدا بۆ ئاژانسی ئێکس پرێسی سویدی ئامادەکرد ،بڕوا بفەرموون ئەو سویدیانە شۆک بوون و ئەڵێن چۆن ئەم بابەتانە لەو شارە مەزهەبیەدا بە ئاشکرا دەفرۆشرێت بەبەرچاوی مناڵ و هەموو تەمەنەکانەوە ،
سێیەم : ئەم بابەتەم بۆیە دانایەوە لەم واڵەی خۆم چونکە زۆر هاوڕێ و برادەر لەژێر هەر کاریگەریەکدا بێت موعجەبن بە کلتوری عەرەبی شیعی، ئەوە بارودۆخی ئەو شارەی کە یازدە گروۆ و هەشت مەزهەب و ٢٧ حزب بەڕێوەی دەبەن ، بڕوابفەرموون پیاوی کورد لە ڕووی نایەت ناوی ئەم شتە پیسانە بەئاشکرا بهێنێت و ئەڵێت ..هین .. تاکی کورد نایابە بەخوا
( ئەخیری ئەخیر ،زۆۆر داوای بەخشینەکەم بۆ ئابڕوبەرەیی وێنەکان و ئەزانم لەگەڵ کلتوری ئێمەی کوردەواری زۆۆر ناکۆکە ، بەڵام ویستم پێتان بڵێم کلتوری کوردی چەن جوانە و شانازی بە ئەخلاقی بەرزتان بکەن ...
ــ لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ
نووسینی: بەشدار بازیانی