هەرێم نیوز
کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند: وەزیرانی دەرەوەی 27 وڵاتی ئەندامی یەکێتییەکە بە شێوەیەکی فەرمی بڕیاریان دا "سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی" وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنن.
کالاس لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" نووسیویەتی: سەرکوتکاری ناتوانێت بێ وەڵام بمێنێتەوە. وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەیان نا و سوپای پاسدارانیان وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ڕاگەیاند.
هەروەها دەڵێت: هەر حکوومەتێک کە هەزاران کەس لە گەلی خۆی بکوژێت، لە ڕاستیدا لەسەر ڕێگای لەناوچوونی خۆی هەنگاو دەنێت.