دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: نۆ کەشتیی جەنگیی ئێرانمان نوقم کردووە و بارەگای هێزی دەریاییمان خاپوور کردووە

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە پەیامێکی نوێدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس سۆشیاڵ" رایگەیاند، کە هێزەکانی وڵاتەکەی توانیویانە نۆ کەشتیی جەنگیی سەر بە هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران تێکبشکێنن و نوقمی ناو ئاوەکانی بکەن.

سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی کە هێزە ئەمریکییەکان لە ئێستادا خەریکی راوەدوونانی کەشتییە جەنگییەکانی تری ئێرانن و بە وتەی ئەو، ئەوانیش "بەمنزیکانە لە بنی دەریادا دەبن".

ترەمپ هەروەها ئاشکرای کرد کە هێرشێکی جیاوازیان کردووەتە سەر بارەگای سەرەکیی هێزی دەریایی ئێران و بە رادەیەکی زۆر خاپووریان کردووە.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی ئەمریکا نووسیویەتی "جگە لەم چەند حاڵەتە، هێزی دەریایی ئێران لە دۆخێکی زۆر باشدایە". ئەم لێدوانانە نیشانەی بەردەوامیی جەنگی دەروونی و سەربازیی چڕی نێوان واشنتن و تارانە لە ناوچەکەدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP