هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ئەمشەو هەینی ٦ی ئازاری ٢٠٢٦، ڕاگەیەندراوێکی فەرمی ئاراستەی سەرجەم دەزگا و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کرد و تێیدا چەند ڕێنماییەکی نوێی بۆ ڕووماڵکردنی ڕووداوەکان دیاریکرد.
ئاسایشی هەولێر داوا لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکات بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکە بکەن و لە ڕووماڵکردنی مەیدانیی شوێنی ڕووداوەکان خۆیان بپارێزن. ئەم بڕیارە لەپێناو:
• پاراستنی ئاسایشی گشتی و ڕێکخستنی کارەکانی تیمە تایبەتمەندەکان.
• ڕێگریکردن لە گردبوونەوەی هاووڵاتیان کە دەبێتە هۆی دروستبوونی جەنجاڵی.
• ڕێگری نەکردن لە تیمەکانی فریاگوزاری و ئەمنی کە لە شوێنی ڕووداوەکان سەرقاڵی کارکردنن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر جەختی کردووەتەوە کە هەر کەناڵێکی ڕاگەیاندن پابەندی ئەم ڕێنماییانە نەبێت، خۆی بەرپرسیار دەبێت لە هەر لێکەوتەیەک و ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە