دواین هەواڵ

جیهان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕووسیا 150 کارمەندی دیکەی لە وێستگەی بوشەهر کشاندەوە

هەرێم نیوز

کۆمپانیای وزەی ئەتۆمیی ڕووسیا (ڕۆساتۆم) ڕایدەگەیەنێت کە بەهۆی مەترسیی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، دەستیان بە کشانەوەی ژمارەیەکی دیکە لە کارمەندەکانیان لە ناوخۆی ئێران کردووە و بەرەو وڵاتی ئەرمینیا دەیانگوازنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی 3ـی 2026، کۆمپانیای دەوڵەتیی ڕووسیا بۆ وزەی ئەتۆم (ڕۆساتۆم) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە کە بەهۆی بەردەوامیی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، ژمارەیەکی زیاتر لە کارمەندەکانیان لە خاکی ئێران گواستووەتەوە و پرۆسەی چۆڵکردنەکە بەردەوامە.

لەگەڵ ئەوەی پرۆسەی گواستنەوە و کشانەوەی ئەو کارمەندانە دەستی پێکردووە و بەشێکیان ئێرانیان جێهێشتووە، بەڵام هێشتا نزیکەی 450 کارمەندی ڕووسی لە ناو وێستگەی کارەبای ئەتۆمیی بوشەهر لە باشووری ئێران ماونەتەوە و کارەکانیان ڕانەگرتووە.

لەو بارەیەوە ئەلێکسی لیخاچۆڤ، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ڕۆساتۆم بە فەرمی ئاشکرای کرد کە شەوی ڕابردوو 150 کرێکار و کارمەندی دیکەیان شوێنی کارەکانیان جێهێشتووە و بە سەلامەتی چوونەتە ناو خاکی ئەرمینیاوە، بڕیاریشە لەوێشەوە ڕاستەوخۆ بەرەو ڕووسیا بگەڕێندرێنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP