دواین هەواڵ

جیهان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: کۆمپانیا نەوتییەکان دەبێت تەنگەی هورمز بەکاربهێنن

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا رایگەیاند کە پێویستە کۆمپانیا نەوتییەکان بەردەوام بن لە بەکارهێنانی تەنگەی هورمز بۆ گواستنەوەی بەرهەمەکانیان.

ئاماژەی بەوە کرد کە نیگەران نییە لە ئەنجامدانی هیچ هێرشێک لە ناو خاکی ئەمریکا کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پشتگیری بکرێت.

ترەمپ پێی وایە وڵاتەکەی لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەکی ئەگەری کە بێتە پێشەوە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتیشی کە لە ئێستادا کۆماری ئیسلامی هێزی دەریایی و ئاسمانی خۆی لەدەست داوە و هیچ سیستمێکی بەرگری ئاسمانی و راداری نەماوە.

هەروەها جەختی کردەوە کە سەرکردەکانی ئەو وڵاتە لەناو چوون و ئەمریکا دەتوانێت زیانی زۆر گەورەتر و کاریگەرتر لەوەی ئێستا بەو وڵاتە بگەیەنێت.

بە وتەی ترەمپ، هەندێک ئامانجی دیاریکراو بە ئەنقەست دەستیان بۆ نەبراوە، بەڵام ئەگەر ئەمریکا بیەوێت، دەتوانێت لە ماوەی یەک کاتژمێردا لەناویان ببات.

ئەو روونیکردەوە کە تێکشکاندنی ئەو ئامانجانە دەبێتە هۆی ئەوەی ئێران نەتوانێت جارێکی دیکە وڵاتەکەی ئاوەدان بکاتەوە.

لە کۆتایی قسەکانیدا ترەمپ دووپاتی کردەوە کە ئەمریکا بە توندی ئێرانی کردووەتە ئامانج و هێشتا کارەکانیان لەو وڵاتە کۆتایی نەهاتووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP