دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

تایمز ئوف ئیسرائیل: ترەمپ خواستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینیی لە دژی ئێران هەیە

هەرێم نیوز

پێگەی هەواڵیی "تایمز ئوف ئیسرائیل" لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئارەزووی خۆی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی زەمینیی بەرفراوان لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران نیشان داوە.

بەرپرسێکی یەکێک لە وڵاتە نێوەندگیرەکانی نێوان تاران و واشنتۆن ئەمڕۆ پێنجشەممە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەو بڕوایەدایە کە تاران تەنیا لەژێر فشاری ئۆپەراسیۆنی زەمینیدا تەسلیم دەبێت.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، کۆشکی سپی پێیوایە حکومەتی ئێران لەگەڵ پلانە ١٥ خاڵییەکەی ترەمپ بۆ ئاگربەست ڕەزامەند نابێت، هەر بۆیە هەزاران سەربازی ئەمریکی بۆ کۆنترۆڵکردنی دوورگەی خارگ ڕەوانەی ناوچەکە کراون.

ئەم هەنگاوە سەربازییەی واشنتۆن وەک فشارێکی یەکلاکەرەوە دەبینرێت بۆ ناچارکردنی تاران بۆ گۆڕینی هەڵوێستەکانی و قبوڵکردنی مەرجەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP