دواین هەواڵ

عێراق‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕوانگەی ئیکۆ: راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان مانگانە نزیکەی 11 ملیۆن دۆلار زیان بە عێراق دەگەیەنێت

هەرێم نیوز

ڕوانگەی ئیکۆ عێراق ئاشکرای دەکات کە بەهۆی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانەوە عێراق ڕۆژانە 360 هەزار دۆلار زیانی بەردەکەوێت کە مانگانە دەکاتە نزیکەی 10.8 ملیۆن دۆلار.

ڕوانگەی ئیکۆ عێراق بڵاوی کردەوە کە عێراق ڕۆژانە نزیکەی 360 هەزار دۆلار زیانی پێدەگات بەهۆی ڕاوەستانی گەشتی فڕۆکە بە ئاسمانەکەیدا و ئەو زیانەش کە مانگانە بەهۆی جەنگی ناوچەکە و ڕاوەستانی ئاسمانەوە بەر عێراق دەکەوێت دەگاتە 10.8 ملیۆن دۆلار چونکە بەر لە سەرهەڵدانی جەنگ ڕۆژانە نزیکەی 800 فڕۆکەی ناوخۆیی و بیانی بە ئاسمانی عێراقدا تێدەپەڕین کە ئەمەش زیاتر بوو لە ئاستی پێشوو کە ڕۆژانە لە نێوان 700 بۆ 750 فڕۆکە تێپەڕ دەبوون.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە نرخی تێپەڕینی یەک فڕۆکە بە ئاسمانی عێراق دەگاتە نزیکەی 450 دۆلار کە داهاتی ڕۆژانەی بە 360 هەزار دۆلار مەزەندە دەکرێت و جێگەی باسە لە 28ی شوباتەوە بەهۆی پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکەوە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕاگرتنی جووڵەی فڕۆکەوانی ڕاگەیاندووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP