دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

سوپای ئیسرائیل: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٠ ئامانجی موشەکیی بالیستیمان لە ئێران پێکاوە

هەرێم نیوز

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند، کە لە ماوەی شەوڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٥٠ ئامانجی پەیوەست بە بەرنامەی موشەکیی بالیستییان لەنێو خاکی ئێراندا کردووەتە ئامانج.

 هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کردووە کە پتر لە ٢٠ هێرشیان بۆ سەر ناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای تاران ئەنجام داوە.

بەپێی بەیاننامەکە، ئەم هێرشانە "دەیان شوێنی هەڵدانی موشەک و کۆگای موشەکی بالیستی"یان گرتووەتەوە کە پتر لە ١٤٠ تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازیی تێدا بووە.

هاوکات لەگەڵ ئەم ئۆپەراسیۆنانە لەنێو خاکی ئێران، سوپای ئیسرائیل جەختی کردەوە کە هێرشە بەردەوامەکانی بۆ سەر پێگەکانی حیزبوڵا لە لوبنان بەردەوامییان هەیە و ئامانجە سەربازییەکانی ئەو ڕێکخراوەش بە چڕی بۆردومان دەکرێن.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP