هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، گرتە ڤیدیۆیەکی داڕمانی پردی (B1)ی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ترووس سۆشیاڵ" بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە گەورەترین پردی ئێران بە تەواوی تێکشکاوە و چیتر بۆ بەکارهێنان ناشێت.
ترەمپ هۆشداری دایە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران و وتی کە ڕووداوی زیاتر لە ڕێگەدان و دەبێت تاران بەر لەوەی زۆر درەنگ بێت ڕێککەوتن بکات، ئەگەرنا هیچ شتێک لەو وڵاتە نامێنێتەوە.
ئەم هێرشە ئاسمانییانە ڕۆژی پێنجشەممە کرانە سەر پردی B1 لە شاری کەرەج کە تەنیا 40 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای تارانەوە دوورە.
سوپای ئیسرائیل لە وەڵامێکی کورتدا بۆ تۆڕی هەواڵی "سی ئێن ئێن" ڕایگەیاندووە کە "زانیارییان نییە" لەسەر ئەنجامدانی هێرشێکی لەو شێوەیە لە لایەن هێزەکانیانەوە، لە کاتێکدا میدیا ناوخۆییەکانی ئێران هێرشەکە دەخەنە ئەستۆی هاوپەیمانی ئەمریکی-ئیسرائیلی.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسەکانی "فارس" و "میزان"، لە ئەنجامی چەندین هێرش بۆ سەر ئەم پردە کە لە قۆناغی دروستکردندا بوو لەسەر ڕێگای تاران-کەرەج، لانی کەم دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
پردی 1B کە بە "بەرزترین پردی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" ناسرابوو، بڕیار وابوو کاتی گەشتکردن لە نێوان ئەو دوو شارە لە یەک کاتژمێرەوە بۆ تەنیا 10 خولەک کەم بکاتەوە.