دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پنتاگۆن ژمارەی فڕۆکە هێرشبەرەکانی جۆری A-10 لە ناوچەکەدا دوو هێندە دەکات

هەرێم نیوز

سەرەڕای لێدوانەکانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەبارەت بە خواستی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی لەگەڵ ئێران لە ماوەی دوو بۆ سێ هەفتەی داهاتوودا، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) بڕیاری داوە ژمارەی فڕۆکە هێرشبەرەکانی جۆری A-10 (ناسراو بە Warthog) لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوو هێندە بکات.

دوو بەرپرسی پنتاگۆن ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند، هێزی ئاسمانی بڕیاری داوە ١٨ فڕۆکەی دیکەی جۆری A-10 بۆ ناوچەکە زیاد بکات، بەمەش کۆی گشتیی ئەو فڕۆکانە لە ناوچەکەدا دەگاتە ٣٠ دانە. ئەم جۆرە فڕۆکەیە توانایەکی بێوێنەی هەیە لە پشتگیریکردنی هێزە زەمینییەکان و پێکانی ئامانجە جوڵاوەکان.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا ئەم فڕۆکانە بۆ لێدان لە کەشتییە جەنگییەکانی ئێران و گروپە چەکدارە نزیکەکانی تاران لە عێراق بەکاردەهێنن. هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیادکردنی ژمارەی ئەم فڕۆکانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کاریگەریی گەورەی لەسەر ئاڕاستەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و هاوکێشەی مەیدانی دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP