دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

پەیامی بارزانی بۆ ساڵیادی جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلی

هەرێم نیوز
ئەمڕۆ شەممە ٤ی ٤ی ٢٠٢٦، بارزانی لە پەیامێکی بەپێزدا یادی ٤٦ ساڵەی جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلی بەرز ڕاگرت و جەختی لەسەر مافە ڕەواکانیان و ئەرکی حکومەتی عێراق کردەوە.

لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان و ناوچەکە لەژێر بارودۆخێکی هەستیاری ئەمنی و سەربازیدان، بارزانی لە پەیامەکەیدا تیشکی خستە سەر یەکێک لە خەمناکترین لاپەڕەکانی مێژووی گەلی کوردستان، ئەویش کارەساتی جینۆسایدکردنی خوشک و برایانی فەیلییە لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە.

خاڵە سەرەکییەکانی پەیامەکەی بارزانی:
• کوردبوونیان هۆکاری چەوسانەوە بووە: سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە کوردانی فەیلی تەنها بەهۆی شوناسی نەتەوەییانەوە ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی، زوڵم و دەرەبەدەری بوونەتەوە.
• سیاسەتی نامرۆڤانەی ڕژێمی پێشوو: شەهیدکردنی هەزاران گەنج، سەندنەوەی ناسنامە و دەرکردنی دەیان هەزار خانەوادەی فەیلی، وەک بەشێک لە پیلانێکی ڕێکخراو و بەردەوام دژی گەلی کوردستان وەسف کرد.
• داوای قەرەبووکردنەوە: لە پەیامەکەیدا بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند: "ئەرکی سەرشانی دەوڵەتی عێراقە قەرەبووی ئازار و نەهامەتییەکانی خوشک و برایانی کوردانی فەیلی بکات."
• پێگەی کوردانی فەیلی: جەختی کردەوە کە تێکۆشەرانی فەیلی ڕۆڵێکی گەورەیان هەبووە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و ئەوان هەمیشە بەشێکی ئازیز و جیانەکراوەی گەلی کوردستانن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP