دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە چەند شارێکی ئێران چالاک کرا و دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت

هەرێم نیوز

میدیاکانی ناوخۆی ئێران بڵاویانکردەوە کە دەنگی تەقەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە چەندین شاری جیاوازی ئەو وڵاتە بیستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی "مێهر"، سیستەمی بەرگری لە شارەکانی ئیسفەهان، کرمان، پەرەند و ڕۆبات کەریم چالاک کراوە و هەوڵی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان دەدەن.

هاوکات سەرچاوە ناوخۆییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە شاری ئیسفەهان بیستراوە، کە ئەمەش ترسی لای دانیشتووانی ناوچەکە دروست کردووە.

پێشتریش هەواڵەکان باسیان لەوە دەکرد کە لە تاران، پایتەختی ئێران، چەندین تەقینەوەی یەک لە دوای یەک ڕوویان داوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP