دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

جەی دی ڤانس: بەبێ ڕێککەوتن دەگەڕێینەوە؛ هێڵە سوورەکانمان بۆ ئێران دیاریکرد

هەرێم نیوز

دوای ٢١ کاتژمێر لە دانوستانی چڕ و چاوەڕواننەکراو لەگەڵ شاندی ئێران لە پاکستان، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا شکستی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ڕاگەیاند و هۆشداری توندی دایە تاران.

گرنگترین خاڵەکانی لێدوانەکەی جەی دی ڤانس:

• ئەنجامی دانوستان: "نەگەیشتینە ڕێککەوتن و دەگەڕێینەوە ئەمریکا، ئەم ئەنجامە بۆ ئێران زۆر خراپە."
• هێڵە سوورەکان: "ئێران دەبێت پابەند بێت بەوەی پەرە بە چەکی ئەتۆمی نەدات، ئەوان هێڵە سوورەکانی ئێمە دەزانن."
• هەڵوێستی واشنتن: "ئەمریکا بە نیەتێکی باش و بۆ پرسی ئەتۆمی و پارە بلۆککراوەکان چوو بووە دانوستانەکەوە، بەڵام پابەندییەکی جدی و درێژخایەنمان لە لایەن ئێرانەوە نەبینی."
• دوا دەرفەت بۆ تاران: "دواین پێشنیاز و پڕۆپۆزەڵی خۆمان بۆ ئێران بەجێهێشتووە، بڕیار لای ئەوانە کە پەسەندی دەکەن یان نا."
• هەماهەنگی لەگەڵ ترەمپ: "لە ماوەی دانوستانەکاندا چەندین جار بە تەلەفۆن قسەمان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کردووە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP