دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پاکستان: کەناڵە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران و ئەمریکا کراوەن و بەردەوامین لە نێوەندگیری

هەرێم نیوز

تاهیر ئەندەرابی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لە "پەیوەندیی بەردەوام"دا بووە لەگەڵ هەریەک لە واشنتن و تاران، بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری دیپلۆماسی بۆ ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ـی 4ـی 2026، تاهیر ئەندەرابی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەدا لە ئیسلام ئاباد ڕایگەیاند، کە پاکستان پابەندە بە سەقامگیریی ناوچەکە و ئاشتیی نێودەوڵەتی.

 ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە ئەم ڕێکارەی وڵاتەکەی "ڕەنگدانەوەی پێشینەدانە بە دیپلۆماسییەکی ئەسلپەروەرانە و گفتوگۆمەدار" بۆ چارەسەرکردنی تەحەددییە ژیۆپۆلیتیکییە ئاڵۆزەکان و بەڕێوەبردنی "ململانێ کۆن و چرکێنەکان."

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان باسی لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی وڵاتەکەی کرد کە بە شێوەی تەلەفۆنی و دیدار و کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان ئەنجام دراون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP